|
هه‌ڤاڵی به‌ڕێز که‌ژاڵ ئیبراهیم خدر به زمانه خۆشه‌که‌ی له‌سه‌ر بیۆگڕافی
خۆی ئاوا ده‌نووسێ:
له‌ساڵی 1968 له شاری قه‌ڵادزێ له‌دایك بووم
،
ده‌رچووی شه‌شه‌می ئاماده‌یم ،
خاوه‌نی سێ منداڵم به‌ناوه‌كانی نامری،
نواله و داریاس ،
ئێستا له شاری سلیمانی نیشته‌جێم ،
فه‌رمانبه‌رم له ئاماده‌یی پێشه سازیی
سلیمانی ،
له ساڵی 1987 وه ده‌نوسم، سه‌ره‌تا به
شعری منداڵان ده‌ستم پێكرد، دواتر رووم كرده جیهانی شعر نووسین ،
زۆربه‌ی شعره‌كانم له رۆژنامه‌وگۆڤاره‌كان و
سایته‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه ،
خاوه‌نی 14 نامیلكه‌ی شعرم ،
زۆربه‌ی شعره‌كانم وه‌رگێڕاونه‌ته سه‌ر
زمانی عه‌ره‌بی، فارسی، و لاتینی ،
دیوانێكی عه‌ره‌بیم چابكردووه.
ههمووئهوشعرانهی بڵاوكراونه‌ته‌وه به‌عه‌ره‌بی چاپم كردون ،
زیاتر له 70 نوسینیان له‌سه‌ر شعره‌كانم
به‌كوردی نوسیوه ،
زیاتر له 15شعرم كراون به
فارسی ،
زیاتر له 120شعرم كراون به‌عه‌ره‌بی و
لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نوسیوه ،
له رۆژنامه و گۆڤاره عه‌ره‌بیه‌كان له
لوبنان، مصر، سوریا، عیراق، شرقی ئه‌وسه‌تی و ئیران له‌سه‌ریان نوسیوه ،
دووشعرم كراونه‌ته شانۆگه‌ری
،
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌رانی كوردم و له
زۆربه‌ی كۆڕ و فیستڤالهكان به‌شداریم كردووه ،
15 خه‌ڵاتی رێزلێنانم پێ به‌خشراوه و
وه‌زیری رۆشنبیری عیراق رێزیان لێگرتووم.
ناسک.. ناسک، ئاڵ.. ئاڵ،
شەپۆلی
دڵم ئاوبدە
ژن...
ئەی
بوونەوەری
مەزن
فریشته‌یه‌ك سپی ،سپی،غه‌مگین ،غه‌مگین
گه‌ڵا ده‌گرێ
زه‌رده‌په‌ڕى به‌يانيان
گه‌ڵای وه‌ریوو
دڵم باڵندەیەکی سپی پۆشە
چەند پەیڤێ لە نێوانماندا
نزاى ژنێک
دونیاى شێت و عاقڵەکان
شەڕو ئاشتی پەنجەکان
عاشقە بچکۆلانەکەی دڵم
دەمەوێت بێمە ئەوینتەوە
سپێدەکانی تووڕەبوون ئاوابوونی خۆری ژیان |